نوچە: فرانس پرێس
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەم دواییانەی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، واشنتۆن پێدەچێ لە داهاتوویەکی نزیکدا هێزەکانیان لەم وڵاتە بکشێننەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا بە فرانس پرێسیان گوتووە: ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ تاڵیبان سەبارەت بە پاشەکشێکردن بە هێزەکانیان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
ئەم رێککەوتنە تاڵیبانی پابەند کردووە، لە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر سەربازانی ئەمریکی و ئەفغانی خۆی بە دوور بگرێت.
فڕانس پرێس هەروەها ئاشکرای دەکات، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکانی نێوان شاندی تاڵیبان و ئەمریکا دەستپێدەکاتەوە.
ئەگەر تاڵیبان پابەندبوونی خۆی بە خاڵەکانی ڕێککەوتن بسەلمێنێ، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا رێککەوتنە بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو، ئاماژەی بەم رێککەوتنە کردبوو بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی ئاشكرا بکات.