نوچە-میدل ئیست ئەی
ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئەی، ئاشكرای دەکات واشنتۆن لە پەیوەندی لە گەڵ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق، پیشنیارێکی ئاراستەی بەغدا کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدل ئیست ئەی، سوپای ئەمریکا پلانێکی ڕادەستی بەرپرسانی باڵای ئەمنی عێراق کردووە، کە بەو پێیە واشنتۆن ئامادەیە بە شێوەی نیوەچڵ و رێژیی بەشێک لە هێزەکانی لەم وڵاتە بکشێنێتەوە.
ئەم پێشنیارەی واشنتۆن وەک پلانێک بەرامبەر بە پێداگری و بڕیاری پەرلەمانی عێراق دێ، بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لەم وڵاتە.
میدڵ ئیست ئەی، ئاشکراشی دەکات کە واشنتۆن تەنانەت ئامادەیە بە شێوەی کاتی ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە عێراق وبەغدا، کەم بکاتەوە.