نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا
ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا بە گوێرەی زانیارییەکانی باس لەوە دەکات، کە عێراق لە لایەن واشنتۆنەوە سزا دەدرێت و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەوە و پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا، دانی مۆڵەتی ٤٥ ڕۆژە بە عێراق بۆ درێژەدان بە هاوردەکردنی گازی سروشتی و کارەبای ئێران لە کاتێکدایە، واشنتۆن پێشتر دوو مۆڵەتی ٩٠ ڕۆژە و١٢٠ ڕۆژەی دابووە عێراق.
بە گوێرەی ئاژانسەکە، ئەمریکا بە کەمکردنەوەی مۆڵەتی پێشووتر، لە پلانیدایە گوشار بخاتە سەر بەغدا تاکو لە تاران دووربکەوێتەوە.