مەسروور بارزانی چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات

0

نوچە

ئەمڕۆ سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی میونشن، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان ئەنجام دەدات.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە رۆژی رابردوو، کە دەکاتە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکە، مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە سەركردە و نوێنەری وڵاتان كۆبووەوە، لە نێویاندا مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ئه‌نێگرێت كرامپ كارنباور، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا و بۆیکۆ بۆریسۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ (شەممە 2020-2-15)، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە پەراوێزی كۆنفرانسی میونشن، لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکە، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەندین سەرۆك و سەركردەی وڵاتان دەبێت.

بە پێی زانیارییەکان، بارزانی لە دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەم بەرپرسانە دەبینێت:

– وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسپەر

– سەرۆک وەزیرانی کوەیت شێح سەباح خالید حەمەد ئەلسەباح

– شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا

– وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ

– ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو ئەلغەیت

– سيناتۆری ئەمەریکی لینزی گراهام

– وەزیری دەرەوەی ئوردن ئەیمەن ئەلسفدی

– سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک رووتە

– وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد ئەلحەکیم

– وەزیری بەرگری کەنەدا هاریت سینگ سەججان

– وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان ئيڤ لۆدریان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com