نوچە: ئاژانسەکان
تاوەکو ئێستا 67 هەزار و 088 کەس تووشبوونە کە زۆربەیان لە چینن هەزار و 526 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە. بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، ژمارەی ئەو کەسانەش زیاد دەبن، کە چاکدەبنەوە،
تاوەکو ئێستا 67 هەزار و 088 کەس تووشبوونە کە زۆربەیان لە چینن هەزار و 526 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە. لەو هەزار و 526 کەسە هەزار و 457 کەسیان لە پارێزگای هوبێن لە چین کە شاری ووهانیش دەکەوێتە ئەو پارێزگایە و بە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دادەنرێت.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، ژمارەی ئەو کەسانەش زیاد دەبن، کە چاکدەبنەوە، نوێترین ئاماریش دەری دەخات هەشت هەزار و 283 کەس کە تووشبووی ڤایرۆسەکە بوون چاکبوونەتەوە.
رێکخراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، پێکوتە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 18 مانگی داهاتوودا ئامادەدەبێت.
نەبوونی پێکوتە بۆ ڤایرۆسەکە بڵاوبوونەوەی زیاترکردووە، زانایانی نەخۆشییە درمەکان هۆشداری لەوە دەدەن، کە دەکرێت رەوشەکە لەوە زیاتر خراپببێت و دوو لەسەر سێی دانیشتووانی جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئیرا لۆنگینی، راوێژکار لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەکرێت لە ئەنجامدا ملیاران کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە ببن. ئەگەر ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە بڵاوببێتەوە کە تێیدایە، ئەوا ناوچەی قەرەنتینەی وا دەبینرێت، کە دەیان ملیۆن کەسی تێدایە.
ئیرا لۆنگینی ئاماژە بەوە دەکات، دەکرێت قەرەنتینە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە خاوبکاتەوە، بەڵام ڤایرۆسەکە هەلی ئەوەی هەیە کە چین و دەوروبەری تێپەڕێنێت.
وانگ هیشێنگ کە هاوکات بەرزترین بەرپرسی تەندروستییە لە هەرێمی هوبەی کە تێیدا کۆرۆنا سەریهەڵداوە و زۆرترین تووشبووی لەخۆگرتووە دەڵێت، هەرچەندە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا رووی لەکەمی کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا رووبەڕووبوونەوەی پەتاکە و کۆنترۆڵکردنی کاری پێشینەی ئێمەیە.