پۆمپیۆ: لەگەڵ مەسروور بارزانی رێککەوتین

0

نوچە

لە پەراوێزی یەکەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوەوە.

مایک پۆمپیۆ لە تویتێکدا دەڵێت، سوپاسی مەسروور بارزانی دەکەم لەبەرامبەر هاوبەشی نەگۆڕی و پابەندبوونی بۆ دڵنیاییبوونەوە لە ئاسایشی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها نووسیویەتی، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێککەوتوون لەسەر پێکەوەکارکردنی نزیک و بەردەوام.

هاوکات لەبارەی کۆبوونەوەکەی پۆمپیۆ و بارزانی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی بەردەوامی واشنتۆنی بۆ عێراقێکی بەهێز، خاوەن سەروەری و خۆشگوزەران دووپاتکردەوە و جەختیکردەوە، کە پێویستە حکومەتی عێراق چاکسازی ئەنجامبدات بۆئەوەی وەڵامی نیگەرانییە رەواکانی خۆپێشاندەران بداتەوە و ژیانێکی شکۆمەندانە و خۆشگوزەران و ئارام بۆ هەموو عێراقییەکان دابین بکات.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە ”مایک پۆمپیۆ و مەسروور بارزانی رێککەوتن لەسەر پێکەوەکارکردنی نزیک و بەردەوام، لە نێوان ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لەچوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق.

هەر دوێنێ هەینی 14-2-2020، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، لە تویتێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد “لەگەڵ پۆمپیۆ هاوڕابووین کە هێزەکانی ئەمریکا پێویستە لە ناوچەکە بمێننەوە. ئەمریکای هاوپەیمانمان بەشێکی گرنگن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تێکشکاندنی داعش بە یەکجاری”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com