ئەسعەد موردای
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای لوتكه، بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایدەیەگەیێت، په‌نابه‌رانی عێراقی له 35 وڵاتی جیهاندا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشكه‌ش كردووه. دەشڵێت ”كۆی گشتی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ساڵی 2015ـه‌وه تاوه‌كو كۆتایی مانگی 2019 كۆچیان كردووه، زیاترە لە 564 هه‌زار کەس”.
چه‌ند ساڵێكه ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنه‌كانی رێگای هه‌نده‌ران ده‌كات، کە ئەویش دەزگای لوتکەیە، بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران.
لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای لوتكه، بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، سەبارەت بە دوایین ئاماری کۆچبەران و قورباننیەکانی ئەو رێگایە، رایگەیاند: په‌نابه‌رانی عێراقی له 35 وڵاتی جیهاندا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشكه‌ش كردووه، له رێگه‌ی كۆچی نایاساییشدا به‌شێكیان خنكاون و به‌شێكیشیان بێسه‌روشوێنن”.
ئاری جه‌لال گوتی “ژماره‌ی ئه‌و عێراقیانه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كه به‌نایاسایی كۆچیان كردووه و مردوون یان بێسه‌روشوێنن زۆر كه‌من، ناگه‌نه 30 كه‌س، ئه‌وانی دیكه هه‌موویان كوردن و خه‌ڵكی باشووری كوردستانن”.
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای لوتكه ده‌شڵێت “به‌شێك له‌وانه‌ی بێسه‌روشوێن بوون، دوای چه‌ند مانگێك به‌دواداچوون له گرتووخانه‌كانی وڵاتاندا دۆزیوماننه‌ته‌وه، توانیومانه به كه‌سوكاره‌كانیان شادیان بكه‌ینه‌وه، جاری واش هه‌بووه 20 بۆ 25 كه‌سمان به‌یه‌كه‌وه له‌نێو گرتووخانه‌یه‌ك دۆزیوه‌ته‌وه و گه‌ڕاندووماننه‌وه بۆ لای كه‌سوكاریان”.
سه‌باره‌ت چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌كانیش، ئاری جه‌لال گوتی “ئه‌و 242 كه‌سه‌ی به مردوویی دۆزراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كى كه‌میان ته‌رمه‌كانیان هێنراوه‌ته‌وه كوردستان، ئه‌گینا هه‌ر له‌و شوێنه‌ى لێى مردوون یان خنكاون به‌خاكسپێردراون، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به بێسه‌روشوێن هه‌ژمار ده‌كرێن و دۆسیه‌كانیان له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دان، وڵاتانی توركیا و یۆنان و ئه‌و وڵاتانه‌مان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه لێی ونبوون”.
سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه ئەوەشی خستەڕوو، کە زۆربه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى دیار نین یان مردوون و خنكاون، له‌ڕێگه‌ی نێوان توركیا – یۆنان و ئیتاڵیا و بولگاریا و له رێگای ئاویی وه‌ك ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای سپی، ئیجه و ئایۆن. رێگای وشكانی نێوان توركیا و بولگاریا بووه. خه‌ڵكیش هه‌یه له ده‌وروبه‌ری فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا بێسه‌روشوێن بووه.
له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و بێسه‌روشوێنانه ئاری جه‌لال ده‌ڵێت “پیاو و ژن، كچ و كوڕ و مێرمنداڵیشیان تێدایه، زۆربه‌شیان دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ن كه شه‌ڕ و پشێوی تێدابووه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، له‌وانه‌ش كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، خانه‌قین، ده‌وروبه‌ری موسڵ و دیاله”.
ده‌زگای لوتكه، ئاماری كۆچبه‌ر و قوربانییه‌كانی 5 ساڵی رابردووی تۆمار كردووه، به‌پێی ئاماره‌كه، له ساڵی 2015 ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له عێراقه‌وه كۆچیان كردووه، 186 هه‌زار و 422 كه‌سن، 32 له‌وانه له رێگه‌ى كۆچ بوونه‌ته قوربانى كه 25ـیان مردوون و حه‌وتیان بێسه‌روشوێنن، به‌ڵام له ساڵی 2016 ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیادی كردووه بۆ 132 كه‌س، 78 كه‌س له رێگه‌ى كۆچ مردوون و 54 هاووڵاتیش بێسه‌روشوێنن. له‌و ساڵه‌دا 160 هه‌زار و 717 هاووڵاتی كۆچیان كردووه به‌ره‌و ئه‌وروپا.
له ساڵی 2017ه‌وه ژماره‌ی كۆچبه‌ران و قوربانییه‌كانیش كه‌مبووه‌ته‌وه. له‌و ساڵه‌دا 92 هه‌زار و 691 كه‌س كۆچیان كردووه و 96 قوربانی هه‌بووه كه 29 له‌وانه مردوون و 67 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن. له 2018دا 69 هه‌زار و 203 كه‌س كۆچیان كردووه، 72 كه‌س بوونه‌ته قوربانی له‌و رێگایه، 54یان مردوون و 18 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
ساڵی رابردووش ژماره‌كه بۆ 53 هه‌زار و 240 كۆچبه‌ر دابه‌زیوه، له 2019دا 57 كۆچبه‌ر له رێگه‌ى هه‌نده‌ران بوونه‌ته قوربانى، له‌وانه 47یان مردوون و 10شیان بێسه‌روشوێنن.
كۆی گشتی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له ساڵی 2015ـه‌وه تاوه‌كو كۆتایی مانگی 2019 كۆچیان كردووه، 564 هه‌زار و 273 كه‌سه كه 233 كه‌سیان مردوون و 156 كه‌سیش تا ئێستا شوێنبزرن.
