گەنجێکی کورد لەسەر ئاستی عێراق بەشداری لە کۆنفرانسی لاوانی ئاسیا دەکات

0

شلێر سەعید 

کوردێک وەکوو تاکە گەنج لە عێڕاق و نوێنەری کورد و زانکۆی سۆران، بەشدارە لە کۆنفرانسی ساڵانەی لاوانی ئاسیا لە وڵاتی مالیزیا.

عمر وهاب، وەکوو تاکە گەنج لە عێڕاق و نوێنەری کورد و زانکۆ ی سۆران بەشدارە لەم کۆنفرانسەدا.

شایەنی باسە، کۆنفرانسەکە کەمتر لە هەفتەیەک دەخایەنێت و لەم کۆنفرانسەدا گەنجان بە تێکڕا هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە گشتی و جیهانییەکان دەدەن.

عمر وهاب تەمەنی 19 ساڵە و لە دایک بووی شاری کەرکوکە و خەڵکی گوندی باغەجنێری سەر بە ناحییەی تەق تەقە.

قۆناغی یەکەمی سەرەتایی لە کەرکوک خوێندووە و قۆناغەکانی تری خوێندنی لە قوتابخانەکانی تەق تەق و دەورووبەری خوێندووە.

ئێستاش قوتابی قۆناغی دووی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی سۆرانە.

ئەم کۆنفرانسە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکانە و زۆرینەی وڵاتانی ئاسیا و بەشێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و بەشێک لە وڵاتانی ئەفریقیا-ش بەشدارن تیایدا.

نوێنەرە گەنجەکەی کورد و زانکۆی سۆران، ڕاسپێردراوە بۆ کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی FAO-ی نێودەوڵەتی بۆ کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی خواردن و کشتوکاڵی وڵاتی قەرقیزستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com