نوچە: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ (هەینی ١٤-٢-٢٠٢٠)، کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەکات و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان-یش به‌شداریی كۆنفرانسەکە ده‌كات و بڕیاروایە له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆده‌بێته‌وه.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا گه‌وره به‌رپرسان و بڕیاربه‌ده‌ستدانی جیهان كۆده‌بنه‌وه و پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی جیهان تاوتوێ ده‌كەن. له چه‌ند ساڵی رابردووش‌دا، مه‌سرور بارزانی یه‌كێك بووه له به‌شداربووانی ئه‌و كۆنفرانسه.
له په‌راوێزی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات له‌وانه‌ش بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ كۆببێته‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بڕیاره مه‌سرور بارزانی، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له دان برولێتی، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و بۆیكۆ بۆریسۆڤ سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا كۆببێته‌وه.
له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفڕانسه‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانی بڕیاره له‌گه‌ڵ ئانگرێت كرامپ كارنپاوه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆببێته‌وه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چەندین دیدارمان لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین کە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە”.