شلێر سەعید: هەولێر
قائیممقای شەقڵاوە رایدەگەیەنێت، بە شێوەیەکی کاتی تونێلی پیرمام بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جوان رەفیق، قایمقامی شەقڵاوە رایگەیاند: بەهۆی زۆری بەفر بارینەوە و درووستبوونی ئاستەنگ لە پێچەکانی پیرمام، بە شێوەیەکی کاتی تونێلی پیرمام بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەتەوە و لە هەردوو دیووی هەولێر مەسیف و شەقڵاوە مەسیف، بۆیە ئێستا شوفێران ئەتوانن ئەو رێگایە بەکاربێنن.
قایمقامی شەقڵاوە گوتیشی، تیمەکانی راماڵینی بەفر بارین بە بەردەوامی خەریکی خاوێنکردنەوەی رێگای نێوان مەسیف و شەقڵاوەن، بەڵام بەهۆی زۆری بەفرەوە ئاستەنگ بۆ شوفێران دروست دەبێت.
جوان رەفیق، داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، کە بۆ کارێکی پێویست نەبێت دەرنەچن، بۆ ئەوەی دوور بن لە رووداوی نەخوازراو.