شلێر سەعید
ئەمڕۆ پێنج شەممە (١٣-٢-٢٠٢٠) لەرێگای نێوان کۆیە-ھەولێر، بەھۆی خراپی کەش و ھەواو ونەمانــــی کۆنترۆڵ ئافرەتێک گیانی لەدەستداو چوار ھاوولاتی دیكە برینداربوون.
لە لێدوانێكی تایبەت عهقیدی ماف زاهیر محهمهد،نبەنوچەی ڕاگەیاند: پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ پینج شەممە لەرێگای کۆیە-ھەولێر، رووداوێکی ئۆتۆمبیل لە جۆری (تویتا مەرزیە) روویدا.
ئەو خێزانەی تێیدابوون خەڵکی گوندی(سێگرتکانی سەر بە ناحەیەی تەقتەق)ن.
بەهۆی ئەم رووداوە ئافرەتێک بەناوی ( جمیلە سعید کاکل) لەدایک بوی ١٩٧٠ گیانی لەدەستداو چوار سەرنشینی دیکە برینداربوون.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، عەقیدی ماف، زاهیر محەمەد گوتی”هۆکاری رووداوەکە خراپی کەش و ھەواو ونەمانــــی ی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکە بووە”.