نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی کاروباری شەهیدانی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆربەی ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ هێنانەوەی ڕوفاتەکان تەواو بووە.
به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ هێنانه‌وه‌ى روفاتى ئه‌نفالكراوان، دوێنێ چوارشهممه١٢-٢-٢٠٢٠، به‌سه‌رپه‌رشتى سوسه‌ن محه‌مه‌د، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى و به‌ئاماده‌بوونى جێگر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكاران لیژنه‌كه كۆبوونه‌وە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، ڕۆژان محەمەد کەریم، ئەندامی لیژنەی کاروباری شەهیدان لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هێنانەوەی ڕوفاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند”لە كۆبوونه‌وه‌کەدا لیژنه‌كه گفتوگۆى له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ هێنانه‌وه‌ى روفاتى ئه‌نفالكراوانی كورد له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى سه‌ماوه كردووە، له‌گه‌ڵ چۆنێتى ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكروان بۆ ئه‌م بابه‌ته و بڕیارماندا بە دواداچوونی تەواو بۆ هێنانەوەی ڕوفاتەکان بکرێت”.
ڕۆژان محمەد، هەورەها گوتی”زۆربەی ئامادەکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هێنانەوەی ڕوفاتەکان کارەکانی تەواو بووە و هەنگاوی باشیشی ناوە، بڕیارەیشە سەرجەم گۆڕە بەکۆمەڵەکان بەیەک کاروان بهێنرێنەوە هەرێمی کوردستان”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، سەرجەم ڕوفاتەکان نمونەیەنا لێوەرگیراوە و تەنها ماوە شیکاری دی ئێن ئەیان بۆ بکرێت “کێشەکە ئەوەیە تا ئێستا نمونە لە کەسوکاری ئەو ڕوفاتانە وەورنەگیراوە، کە دەبوو نمونەیان لێوەربگیرێت بۆ ئەوەی شیکاری دی ئێن ئەیان بۆ بکرێت، تا ڕوفاتەکان جیابکرێنەوە”.