نوچە-ڕۆیتەرز
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا و وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە، مۆڵەتێکی ٤٥رۆژەیان دا بە عێراق تاکو بتوانێ درێژە بە هاوردەکردنی گازی سروشتی و کارەبای ئێران، بدات.
ئەم مۆڵەتەی کە ئەمریکا پێشتر دابوویە عێراق، دوو مۆڵەتی ٩٠ ڕۆژە و ١٢٠ ڕۆژە بوون.
دوای ئەوەی، کە دۆناڵد ترەمپ بەهاری ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە، گەمارۆی خستە سەر ئەم وڵاتە و بڕیاری سزادانی ئەو وڵاتانەشی دا کە بیانهەوێ لە گەل ئێران مامەڵەی بازرگانی بکەن ونەوت و گازی ئەم وڵاتە هاوردە بکەن.
بەرپرسێکی عێراقی دەڵێت: ئەم مۆڵەتەی بۆ عێراق هەندێک مەرجدارە و واشنتۆن لە ئێستادا نایهەوێ گوشار بخاتە سەر ڕێی محەمەد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەم وڵاتە.