نوچەنێت
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی تری بەفروسەرما روودەکاتە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای٤٨كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەكان، لە كاتەكانی درەنگانی ئەمشەودا بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات، دواتر سەنتەری زۆربەی شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٥، سلێمانی٢، دهۆک و کەرکوک ٥پلەی سیلیزی دەبێت.