نوچە-ئاڕ تی
سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ لەبارەی بەردەوام بوونی کاروچالاکییەکانی هێزەکانیان لە عێراق، دوایین هەڵوێستی وەرگرت.
یێنس ستولتێنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ دەڵێت: تاکوو ئێستا چالاکیەکانیان لە عێراق ڕاگرتووە، بەڵام بە زووترین کات مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی ئەم وڵاتە دەست پێدەکەنەوە.
ستولتێنبێرگ دەڵێت: لە سەرەتای مانگی جانیوەری تاکوو ئێستا بە هۆکاری ئەمنی، چالاکییەکانی ناتۆ وهێزەکانی هاوپەیمان ڕاگیراوە.
لە درێژەی لێدوانەکەی، سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت: یارمەتییە ڕاوێژکارەکانیان بۆ عێراق درێژە پێدەدەن و پلانەکانیان لەم وڵاتە دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ستولتێنبێرگ جەختیکردەوە، تەنها لە سەر داوای عێراقە کە لەم وڵاتە دەمێننەوە.