نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین چیتر پێویست ناکات سەردانی بەغدا بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ١١-٢-٢٠٢٠، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم و به ئاماده‌بونی سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، نوسینگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، له هه‌ولێر كرایه‌وه.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، خانزاد یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لەبارەی کردنەوەی نوسینگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌هه‌ولێر، ڕایگەیاند”کردنەوەی ئەم نوسیگەیە لە شاری هەولێر گرنگی خۆی هەیە و ئاسانکارییەکی باشە بۆ هاوڵاتیان، بەتایبەتی بۆئەوانەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەژین، چیدیکە پێویست ناکات سەردانی بەغدا بکەن، چونکە لەم نوسینگەیە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، دەڵێت”زۆربەی جار هاوڵاتیان کێشەی وایان تووش دەبێت، بۆنمونە ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات دەژین دەیانەوێت پڕۆسەی هاوسەرگیری پێکبهێنن، یان ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت گۆڕانکاری لە ناسنامەکانیاندا بکەن، پەیوەندی بەم نوسینگەیەوە هەیە”.
خانزاد یوسف ئاماژەی بەوەدەکات، زۆربەی وڵاتان خەڵکی هەرێمی کوردستانی لێ نیشتەجێیە، هەندێکیان نەیان دەتوانی بچنە بەغدا، هەندێکیشیان لەڕێگەی وڵاتانی ئێران و تورکیاوە مامەڵەی بەڵگەنامەکانیان ئەنجامدەدا، ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم نوسینگەیەوە مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن، کەئەمەش کار ئاسانییە کە بۆیان.