نوچە-سومریە نیوز
گابریەل سوما، ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتە سەر مانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە عێراق.
سوما لە گفتوگۆ لە گەڵ پگەی سومریە نیوز دەڵێت: تا ئەو کاتەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەدات، مانای وایە کە ئەمریکا لە عێراق دەمێنیتەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵی عێراق، لە ڕۆژانی ڕابردوو هەواڵێکیان بڵاو کردبووەوە کە گوایە سێ وڵاتی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و ئۆسترالیا داوایان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشان کردووە کە خشتەیەک زەمەنی بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق ئامادە بکات.