نوچە
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەڵبژێردران، بەڵام مستەفا چاوڕەش ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2020، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبەکەیان له سلێمانی بەڕێوەچوو، کە کۆبوونەوەکە لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆ و دەنگدان بە هاوسەرۆکانی یەکێتییە.
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تەنها دەنگ لەسەر هاوسەرۆكی دراوە و ناوی هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆك دیاری نەكراوە.
لەبارەی هەڵبژاردنی هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، ئاماژەی بەوەکرد “ئەو كەناڵانەی ئەو دەنگۆیەیان بڵاوكردوەتەوە ناحەقیان كردووە و دڵنیاتان دەكەینەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری دروست و باش لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەدات”.
21-12-2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی ئه‌نجامداو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران. لە رۆژی 14ی مانگی رابردووش، ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو لیژنه‌یه‌كی 20 كه‌سی بۆهه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێكهێنا.