نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئاماژەدان بە بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە عێراق لە لایەن ئەمریکاوە، جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لە هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێران لە سوریا بەرەدوام دەبێت و ئەم وڵاتە دەکاتە ڤیێتنام بۆ ئێرانییەکان.
نەفتالی بنت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختیش دەکاتەوە، تەلئەبیب و واشنتۆن، جۆرە دابەشکارییەکیان لە نێوان خۆیاندا کردووە و ئەمریکا لە عێراق و ئیسرائیلیش لە سوریا، بەرەنگاری ئێرانییەکان دەبنەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە میانی سەردانی بۆ واشنتۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، ئاماژەی بەوە کردبوو، کە تەلئەبیب و واشنتۆن، لە سەر ئەم دابەشکارییە گەیشتوونەتە رێککەوتن.