پارتی داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی دەکات

0

نوچە-المعلومە

سەرچاوەکانی عێراقی دەڵێن، لە میانی گفتوگۆکانی محەممەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لە گەڵ بەرپرسانی هەریمی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان داوای کشانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەک دەکات.

حنین القدو، ئەندامی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، بە پێگەی المعلومە ی گوتووە، کە پارتی لە پلانیدایە کەیسی ئامادەبوونی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی نەینەوا، دیالە و کەرکوک بخاتەوە سەر مێزی دانوستان.

بە گوتەی القدو، پارتی بە سەراحەت داوای لە عەلاوی کردووە، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەم ناوچانە بکشێنەوە.

القدو هەروەها دەڵێت، بەرامبەر بەم داوایەی پارتی، عەلاوی دوو بژاردەی لە بەردەمە، یان ئەوەی، کە نیشتمان پەروەری خۆی دەسەلمێنێ و ئەم داوایەی پارتی رەتدەکاتەوە یان ئەوەی، کە مل بۆ ئەم داوایە دەدات.

علی الحسینی، فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە بارەی دەرکردنی هێزەکانیان لەو ناوچانە دەڵێت، ئەمە تەنیا خەونێکی کوردەکانە و بە هیچ شێوەیەک ناکشێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com