نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا دەڵێت، ئەم هەرێمە هەنگاوی دووەمی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەنێت.
نیکۆلا ستریجن، وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا دەڵێت، پێشتر بەڵێنمان بە دانیشتوانی ئەم هەرێمە داوە و هەروەها هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی ئەنجامدانی گشتپرسییە و لەم بارەوە لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتووین.
بە گوتەی ستریجن ئامادەکاری بۆ ئەم ڕیفراندۆمە دەکان و هیوادارن لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پشتگیرییان بکرێت و ئەنجامەکانی بە فەرمی بناسرێت.
جێی ئاماژەیە، سکۆتلەندا، لە ساڵی ٢٠١٤ پرسی جیابوونەوەی لە بەریتانیا خستە ریفراندۆمەوە، بەڵام دەنگی نەهێناوە.