د. نەجمەدین کەریم ئاشکرای دەکات تورکیا داوای چی لێکردوون
نوچەنێت .SNN
د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی كوردستانی نوێ رایگەیاندووە، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا وەفدێكی كوردی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیامان كرد باسی مەسەلەی ریفراندۆم كراو توركیاش پێشنیاریكرد كەركوك بكرێتە هەرێمی سەربەخۆ، بەڵام من لەوەڵامدا وتم ئەو بابەتە پێویستی رەزامەندی سەرجەم پێكهاتەو دانیشتوانی كەركوك هەیە لەرێگەی ئەنجامدانی ریفراندۆمێكی جەماوەری گشتی .
سەبارەت بەجێبەجێكردنی مادەی (140)و گەڕانەوەی كەركوك بۆ سەر هەرێمی كوردستان د.نەجمەدین دەڵێت، پێویستە ئەو ماددەیە بەتەوافوقی سەرجەم پێكهاتەكانی پارێزگاكە جێبەجێ بكرێتو سنووری راستەقینەی پارێزگاكە دیاری بكرێتەوەو پێویستە سەرجەم ئەو پێكهاتانەش رازی بن بەوەی پارێزگاكە بگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان .