نوچەنێت
بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان و عیراق، ئەم شەپۆلی سەرماو سۆڵە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی تری سەرما ناوچەکە دەگرێتەوە.
ماوەی دوو رۆژە وەزارەتی پەروەردە، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما پشووی راگەیاندووە بەڵام شەوی رابردوو لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت و خوێندنی باڵا کرابەپشوو.
ئەم شەپۆلی سەرمایە بەپێچەوانەی ساڵانی رابردوو، زیاتر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە. دوای چەندین ساڵ لە نەبارینی بەفر لە شاری بەغدا، شەوی رابردوو بەفرباریوە. ئەمڕۆ لەزۆربەی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پلەی گەرما لە ژێر سفر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی لە شاری بەسرە رایگەیاند: تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شەپۆلی سەرماکە به‌رده‌وام ده‌بێت. رۆژی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
هەربەپێی پێشبینییەکان، له كۆتایی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی سه‌رما و سۆڵه هه‌رێمی كوردستان و عێراق دەگرێته‌وه، کە دوا شه‌پۆلی توندی سه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌بێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا، داوای لە خەڵک کرد سەردا نی ناو بەفر و ناوچە شاخاوییەکان نەکەن چونکە ئەمجارە پلەکانی گەرما زۆر زیاتر دادەبەزن و لە سنوری حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخاوییەکان گەیشتۆتە ١٩پلە ژێر سفر.