زانیاری نوێ لەبارەی کورسی ماستەر و دکتۆرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا ئەگەر قوتابییەک بۆ خوێندن بچێتە دەرەوەی وڵات حکومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان ناکات.   

ساڵانە حکومەتی هەرێی کوردستان، بۆ تواناسازی پارەیەکی زۆری تەرخاندەکرد، بە ھۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی ٢٠١٦ ھیچ بڕەپارەیەک بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات تەرخان نەکراوە.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی تواناسازی، ڕایگەیاند: لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بەرنامەی تواناسازی بەفەرمی ڕاگیراوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، هیچ بڕەپارەیەکی بۆ تواناسازی تەرخان نەکردووە، ئێستا ئەگەر قوتابییەک بۆ خوێندن بچێتە دەرەوەی وڵات حکومەتی هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان ناکات، بەڵام لەسەر حسابی خۆی دەتوانێت بڕوات لە دەرەوەی وڵات درێژە بەخوێندن بدات.   

عەباس ئەکرەم گوتیشی “لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی باشی کورسی خوێندنی بۆ ئارەزوو مەندانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ناوخۆ دابین کردووە و دەتوانن لەناو خۆ درێژە بەخوێندن بدەن”.      

ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەشدەکات، کورسییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەسەر سێ ئاستدا دابەشکراون، بەشێکیان بۆ میلاکاتی وەزارەتی خوێندنی باڵایە و دەتوانێت لەسەر میلای زانکۆ داواکاری بۆ خوێندن پێشکەشبکات، بەشێکی تریان بۆ میلاکاتی وەزارەتەکانی دیکە و لەسەر ملاکی گشتی دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات، بەشەکەی دیکەیان بەشێوەی پاراڵاڵ دەبێت واتە (پارە).   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com