شلێر سەعید
ئەمڕۆ (دووشەممە 10-2-2020) لە گەڕەكی جەوهەرئاوا لە قەزاری كۆیە، سەربە پارێزگای هەولێر، ژنێك كە خاوەن منداڵێكە كۆتایی بە ژیانی هێنا.
پۆلیسی كۆیە ڕایگەیاند، ژنەكە لە دایكبووی ساڵی 1993 ناوی (بەهار عەلی) خاوەنی یەك منداڵە و لە ماڵی بابی بووە ئەوكاتی خۆی كوشتووە، لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.
عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە، لەبارەی رووداوەكە بە نوچەی راگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێیا ن ڕاگەیاندین، ژنێك بە چەكی تابڕ خۆی كوشتووە و گولەیەك بەملیەوە بووە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی كۆیە گوتیشی، ژنەكە لە دایكبووی ساڵی 1993 ناوی (بەهار عەلی) خاوەنی یەك منداڵە و لە ماڵی بابی بووە ئەوكاتی خۆی كوشتووە.
عەلی عەبدوڵڵا گوتیشی، تا ئێستا هۆكاری رووداوەكە دیارنییە و پۆلیس لێكۆڵینەوە دەكات.