نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە

0

نوچە

ئەمڕۆ (دووشەممە ١٠-٢-٢٠٢٠) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و جەختیان له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاساييبوونه‌وه‌ى دۆخى عێراق و گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.

بەپێی راگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد عه‌لى ئه‌لحه‌كيم، وەزیری دەرەوەی عێراق دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپێشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكەیان تاوتوێكرد.

هەردوولا تيشكيان خسته‌ سه‌ر داواكاريى ره‌واى خۆپێشانده‌ران بۆ داواکردنی‌ خزمه‌تگوزارى، ئێستا و ئاينده‌يه‌كى باشتر و ئه‌و مامه‌ڵه‌ توونده‌ى رووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه. جه‌ختيشيان له‌ هه‌وڵ و هه‌نگاونانى جیددى بۆ بنه‌بڕكردنى تووندوتيژى به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكارييه‌كانیان كرده‌وه‌.

جیا لەو بابەتانە، تاوتوێكردنى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، فراوانبوونى جموجووڵى تيرۆریستانى داعش له‌ چه‌ندين ناوچه‌ى جياى عێراق و گرنگيى رۆڵى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆریستان، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌ گشتى به‌شێكى ديكه‌ى گفتوگۆکانی كۆبوونه‌كه‌ بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com