نوچە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری عەفرین-ی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەک کەسی دیکەش بە سەختی برینداربون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر رێگەی راجو لە عەفرین تەقیوەتەوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی تورکیادایە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی تەقینەوەکە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەش برینداربون کە برینی بەشێکیان سەختە، بەوەش ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی تەقینەوەکە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر ببێت.
لە ئێستادا گروپەچەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا شاری عەفرین لە لە باکوری پارێزگای حەلەب بەڕێوەدەبەن دوای ئەوەی سەرەتای ساڵی 2018 بە هاوبەشی هێزی ئاسمانی و زەمینی تورکیا هێرشیانکردە سەر هێزەکانی هەسەدە، لە ماوەی رابردوشدا دۆخی ئەمنی ناوچەکە ناجێگیر بوە و چەندین تەقینەوە رویانداوە.