نوچە-ئاژانسەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و دەڵێن، بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی دەوڵەتی چین، نزیک بە ٩٠٦ کەس بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە.
ئامارەکان هەروەها باس لە تۆمارکردنی ٤٠هەزار حاڵەتی تووشبوو بەم ڤایرۆسە دەکەن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەرباری بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە وڵاتانی دیکە جیهان، ڕایگەیاندووە ”ئەم ڤایرۆسە بە خێرایی بڵاو نەبۆتەوە”.