نوچە
بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی چەند کەسانێکەوە دەدات، کە هەرگیر گەشتیان بۆ چین نەکردوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ، کە حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەرەوەی چین، لە زیاتر لە 31 وڵات تۆماركراوە، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانە، تا ئێستا گەیشتوەتە زیاتر لە 370 کەس.
لە چین ژمارەی ئەو کەسانەی، کە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە تا ئێستا گەیشتۆتە 910 کەس، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکەش لەو وڵاتەدا تادێت زیاد دەکات، لە ئێستادا 40 هەزار و 540 حاڵەتی توشبوو بەو ڤایرۆسە تۆمارکراون.
تریدوس ئەدهام گیبریسۆس، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، “ژمارەیەک حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرنا تۆمارکراوە، کە جێگەی نیگەرانییە، کە هۆکاریی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەن، لەکاتێکدا، کە بە هیچ شێوەیەک گەشتیان بۆ چین نەکردووە”.
ئاماژەی بەوشکرد، ژمارەیەک حاڵەتی توشبوو بەو ڤایرۆسە لەوانەیە هۆکاری بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە بن، بەشێوەیەکی بەرفراوان، بەڵام ئەوان تەنها ئەو حاڵەتانە ئاگادارن، کە لەسەر لوتکەی شاخی ئەڵپ لە فەرەنسا تۆمارکرابوو.
گیبریسۆس رونیشیکردۆتەوە، لەئێستادا ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی هێواش لە دەرەوەی چین بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە خێرایی بڵاوبوونەی ڤایرۆسەکە لەجیهاندا زیاد بکات.