نوچە: ئاسوشیتێدپرێس
واشنتۆن ئامادەیی خۆی دەربڕیوە، تاکوو مۆڵەتی شەش مانگەی عێراق بۆ هارودەکردنی گازی سرووشتی و کارەبا لە ئێران درێژکاتەوە.
ئاژانسی ئاسوشیتێدپرێس بە گێڕانەوە لە سێ بەرپرسی عێراق ئاشکرای دەکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ بەخشینی بەغدا لە پەیوەندی لەگەڵ گەمارۆکانی ئێران دەربڕیوە.
سێ بەرپرسە عێراقییەکە پشتڕاستی دەکەنەوە، کە ئەمریکا دەیهەوێ مۆڵەتێکی دیکە بداتە بەغدا تاکوو پێدایستی گاز و کارەبای خۆی لە ئێران دابین بکات.
بە گوتەی سەرچاوەکان، ئەم بڕیارەی ئەمریکا دەکرێ سیگناڵێکی بەهێز بێت بۆ بەغدا، بە تایبەت لە عەلاوی لەم کاتەدا خەریکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە.