عەلاوی لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە

0

نوچە-الصباح

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، محەممەد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەم وڵاتە، لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە.

حسن الال الکنانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی فێبریوەری، بە ڕۆژنامەی سەباحی گوتووە، عەلاوی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی، ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ شاندی نوێنەرانی خۆپیشنادەران کۆدەبێتەوە.

لەم دیدارەدا، عەلاوی لەبارەی میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەکەی لەگەڵ شاندی نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران گفتوگۆ دەکات.

عەلاوی جەختی کردۆتەوە، کە تێکڕای ئەندامانی کابینەکەی لە کەسایەتییە سەربەخۆکان هەڵدەبژێرێ و کابینەکەی بە دوور دەبێت لە هەر جۆرە پشک پشکێنەیەکی حیزبی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com