نوچە
به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى سه‌رما و به‌فربارین، ڕێگاى سه‌ره‌كی هه‌ولێر – دهۆك داخرا.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 10-2-2020)، به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله سه‌رما و به‌فربارینه‌ى ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، ڕێگاى سه‌ره‌كی هه‌ولێر – دهۆك به‌هۆى به‌فره‌وه داخرا.
له ڕۆژى هه‌ینی رابردووەوە، شه‌پۆلێكى به‌فر و بارانبارین و سه‌رما ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، له دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ش پله‌ى گه‌رمى له سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه، به‌م هۆیه‌وه‌ش له زۆربه‌ى ڕێگاكانى ناوچه شاخاوییه‌كان، شه‌خته دروست بووه و شه‌قامه‌كان به‌ستوویانه.