عەلاوی: ئێران هێڵە سوورەکانی بەزاند

0

نوچە

سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی، ئێران بە دەستوەردانی ئاشكرا لە كاروباری عێراق تۆمەتبار دەكات و جەختدەكاتەوە، عێراق گەورەترە لە خەونەكانی تاران.

ئەمەش وەک وەڵامێکە بۆ عەلی ئەكبەر ویلایەتی، راوێژكاری رێبەری باڵای ئێران، کە دوێنێ (یەکشەممە ٩-٢-٢٠٢٠) رایگەیاندبوو، دەبێت محەمەد تۆفیق عەللاوی، متمانە بەدەستبھێنێت و تاران و بەغدا و دیمەشق و بەیروت و فەلەستینیش یەك بەرەی ھاوپەیمان بن دژی ئەمەریكییەكان.

ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی، لە بەیاننامەیەكدا ئێران بە بەزاندنی ھێڵە سوورەكان تۆمەتبار دەكات و رایگەیاند: ئێران ھێڵە سوورەكانی بەزاندوە و سەلماندی كە دەست لە كاروباری عێراق و ویستی عێراقییەكان وەردەدات.

عەللاوی، دەستوەردانەكانی ئێران لە كاروباری عێراق سەركۆنە دەكات و دەڵێت “ھۆشداری دەدەینە ئێران، كە ناتوانێت خەونەكانی لە عێراق بۆ فراوانخوازی لە ناوچەی عەرەبی بەدیبھێنێت”. جەختیش دەكاتەوە “عێراق لە قەبارە و خەونەكانی ئێران گەورەترە”.

سەرۆكی ھاوپەیمانی نیشتمانی، هاوکات داواش لە ئێران دەكات “پابەندی پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی بێت و دەست لە كاروباری عێراق وەرنەدات، چونكە ئەم كارە گرژی زیاتر لە ناوچەكە دروستدەكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com