نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی پەرەوەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەکەمان بە دواداچوون بۆ کیشەی جێبەجێ نەکردنی داشکاندنی کرێی خوێند لە زانکۆ ئەهلییەکان دەکات.
ئەمڕۆ ٩-٢-٢٠٢٠ لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنەکە، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، گوڵستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان، ڕایگەیاند”كۆبونه‌وه‌كەتایبەت بووە بە چه‌ند پرسێكی گرنگ، لەوانە جێبه‌جێ نه‌كردنی سیسته‌می په‌ڕینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك زانكۆی كوردستانەوە، ئەمە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لە لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراه‌وه، هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی داشكاندنی كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگە ئه‌هلیه‌كان، بۆ ئەو مەبەستەش بەدواداچوونی تەواو دەکەین”.
گوڵستان باقی، دەڵێت”تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بووە، له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ده‌رچواندنی ڕێنمایه‌كانی مۆڵه‌تی خوێندن له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانەوە و دواكه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاوتا كردنی ده‌رچوانی زانكۆكانی (كتاب، قه‌ڵه‌م، نور و حه‌دبا)”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت”لە ئێستادا لیژنەکەمان کار لەسەر کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای گرنگ دەکات، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵادا، چاوەڕێدەکەین خولی یاسادانان دەستپێبکاتەوە، ئەو پڕۆژانەی کە گرنگن بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داوادەکەین پەلەمانی کوردستان کاریان لەسەر بکات”.