شلێر سەعید – هەولێر
وەزیری ئەوقاف رایگەیاند: سنورێک بۆ زنجیرە دراما دۆبلاژکراوەکان دادەنێن.
ئەمڕۆ یەک شەممە ( ٩-٢-٢٠٢٠) بەئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بە بەشداری وتارخوێنانی سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان، مەراسیمی دەست پێکردنی خولی شەشەمی پەیمانگای کوردستان بۆ وتار خوێنان بەرێوەچوو.
لە وتارێكدا وەزیری ئەوقاف ڕایگەیاند: دروستكردنی مزگەوت بەپێی ڕینمایەكان دەبێت و لەو شوێنانە دروستدەکرێت كە پێویستن. هەروەها باسی لەنەهێشتی جادوو سحر كردوگوتی: ئەوانە خەڵك فریو دەدەن و دەبێتە هۆی چەندین كێشەی خێزانی.
هەر لە وتارەکەیدا د،پشتیوان سادق، ئاماژەی بە سنوردانان بۆ دراما دۆبلاژکراوەکان کرد.
لە لێدوانێكی تایبەت نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەو قاف بەنوچە ی ڕاگەیاند: بەئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بە بەشداری وتارخوێنانی سەرجەم پارێزگاکانی کوردستان، مەراسیمی دەست پێکردنی خولی شەشەمی پەیمانگای کوردستان بۆ وتار خوێنان بەرێوەچوو.
خولی شەشەمی پەیمانگای كوردستان، تایبەتە بە پەرە پێدانی وتار بێژان، بە پێی بڕیاری كۆنفرانسی رێكخستنی وتاری ئاینی لە ساڵی ٢٠١٦ وە پەیمانگاكە كراوەتەوە. مەرجە هەموو وتاربێژانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی ناونیشانی (خەتیب)یان هەیە وتاردەدەن بەقۆناغ ئەم خولە ببینن.
نەبەز ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشكرد، خولەكە خولێكی ٤٥ ڕۆژەیە، وتاربێژان بەشداری تێدا دەكەن بەپێی قۆناغەكان دەبێت سەرجەم وتاربێژان ئەو خولە ببینن.
نەبەز ئیسماعیل، دەڵێت: ڕێنماییەكانی دروستكردنی مزگەوت كرد لەو شوێنانەی كە پێویستن ڕێگەیان پێدەدرێت، هەروەها کار بۆ نەهێشتنی جادوو و سحر كرد كە بەشێوەك خەڵك فریو دەدەن و دەبێتە هۆی چەندین كێشەی خێزانی ، هاوكات کار لەسەر ئەو زنجیرە درامایەنەی دۆبلاج دەكرێن سانسۆریان لەسەردابنرێت. بۆئەم مەبەستە نوسراوێكمان ئاراستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری كردووە.