شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

0

شلێر سەعید – هەولێر

وەزیری کشتوکاڵ سەردانی بەغدا دەکات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقی کۆبێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممه ٩-٢-٢٠٢٠، شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان به سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچه دابڕێندراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكە   گەیشته بەغدا. 

ئەم سەردانە دووەمین سەردانی وەزیری کشتوکاڵە بۆ بەغدا، بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆككۆمار و وەزیرانی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق كۆببێتەوه.

لە لێدوانێكی تایبەت حوسێن حەمه كەریم، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو به نوچەی ڕاگەیاند: ئامانجی سەرەكی سەردانەكەی شاندی هەرێمی كوردستان،  گفتووگۆیه لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی ناوەند کە كۆمەڵيَك  كێشەی هەڵپەسێنراوە ، لە نێوان هەرێم و بەغدا و خاڵی دووەم، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ئێمە لە نێوان وەزارەتت پەیوەندیدارەکان. مەسەلەی پاراستنی بەرهەمی ناو خۆ و بە بازاڕكردنیان و چۆن بەرهەمی خۆماڵی بنێرێن بۆ ناوەڕاست و خوراوو و دەرەوە بەبێ كێشە.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوكاڵ هەروەها گوتی، خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیاران و وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان  بۆ ئەمساڵ تەوەرێکی دانیشتنەکان دەبێت. 

جێگەی باسه، شایسه داراییەكانی ماوەی سێ  ساڵی   جوتیارانی هەرێمی كوردستان، لای حكومەتی عێراقه كه بڕی قەرزەكه دەگاته ٥٥٧ ملیار دیناری عێراقی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com