كەسوكاری زیندانیانی چاكسازی گەوران، داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری دەکەن

0

شلێر- سەعید  هەولێر

دوای ڕاگرتنی بڕیاری ئازادكردنی بەمەرج (افراج شرتی) لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری ئەمڕۆ یەك شەممە(٩-٢-٢٠٢٠) كەسوكاری زیندانیان چاكسازی گەوران لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان لە  هەولێر كۆبونەوە داوادەكەن، ئەو بڕیاڕە رەت بكرێتەوە و كەسوكاریان بەمەرج ئازاد بكرێن.

ئیفراج شەرتی، كەمكردنەوەی ماوەی سزای زیندانییەكان  لە ٪٢٥بەڵام تەنها بۆ ئەوکەسانەیە کە تاوانی کوشتنیان ئەنجام نەدابێت.

یەكێك لە بەشداربوانی گردبونەوەكە دایكێك بوو گوتی: کورەکەم ۸ساڵە گیراوە هێشتا حەوت ساڵی ماوە بەرببێت ، سێ منداڵی هەیە و هیچی نەکردوە. داوا دەکەم حوکمەکەی لەسەر ئاسان بکەن ئازادبکرێت وبگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی.

لە لێدوانێكی تایبەتدا حەكیم ئەحمد، برای دەستگیر كراوێكە بەنوچەی ڕاگەیاند: ئازاد كردنی بەمەرج بریتیە لە هاندانی ئەو سزادراوانەی بەرەوچاكسازی بوون ، بەڵام  ماوەی ساڵیكە بڕیارەكە هەڵوەشاوەتەوە،  ئەوش وادەكات هاندان نەمێنێ‌ لەناو دەستگیركراوان بۆچاكسازی، چونكە تا ئێستا زیندانیەكان هەوڵی خۆ چاكردنیان دەدا تا بەم بڕیارە ئازاد بكرێت وسزاكەیان كەم ببێتەوە.

هەروەها گوتی  بەم بریارەی حكومەت هیچ سودێك بە هاوڵاتیان ناگەیەنێت، بە پێچەوانەوە زیانی هەیە، بۆیە داوادەكەین وەك كەسوكاری ئەو بەندیانە كە ئەنجومەنی دادوەری بڕیارەكەی هەڵوەشێنێتەوە. ئەم پیاوە گوتی: ئەگەر بڕیاری بەمەرج ئازادکردن بکرێت براکەم لە مانگی نەورۆز دێتەوە ناو ماڵ و منداڵی ئەگەرنا تا کۆتایی ٢٠٢٠ هەر لە زیندان دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com