لە فەڕەنسا دوو قوتابخانە داخران

0

نوچە-هەواڵدەریی فەڕەنسا

دوای ئەوەی کە ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی تووش بوونی ٥ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزاییەکانی ئاڵپ لە فەڕەنسا بڵاو بووەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هۆی نیگەرانی لە بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دوو قوتابخانەی نزیک لەو ناوچەیە بە بڕیاری کاربەدەستان داخران.

فەڕەنسا لە ترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا، ئەم دوو قوتابخانەی داخستووە کە لەم ناوچە گەشتیارییە هەڵکەوتووە.

٥ کەسەکە کە حاڵەتی تووش بوونیان بەم ڤایرۆسە تۆمار کراوە هاووڵاتی بەریتانیان.

تاکوو ئێستا ١١ کەس لە هاوڵاتیانی فەڕەنسا، تووشی ئەم ڤایرۆسە بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com