نوچە-المعلومە
حسین عرب، ئەندامی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە،٩ی فێبریوەری، کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوە، ئاشكرا کرد.
بە گوتەی حسین عرب، محەممەد عەلاوی چەندین کەسی بۆ وەزارەتەکان دیاری کردووە و پێدەجێت کابینەی نوێی حکومەت لە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژی داهاتوو، پێکبهێنرێت.
پێکهاتەی کابینەی داهاتووی حکومەت هاوشێوەی کابینەی عادل عەبدولمەهدی، دەبێت و ٢٣ وەزیری دەبێت.