نوچە-سی ئێن ئێن
سەرۆکی ئەمریکا، بە بڕیارێک ژمارەیەک لە کارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم وڵاتەی دەرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە،٩ی فێبریوەری کەناڵی سی ئێن ئێن، ئاشکرای کرد کە بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ١٢ کەس لە بەرپرسان وکارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم وڵاتە لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارەی ترەمپ، بۆ بچووک کردنەی قەوارەی ئەم ئەنجومەنە کە لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە ژمارەکەی لە ١٠٠ کەسەوە بۆ ٢٣٦ کەس زیادی کردبوو.