نوچە-هەواڵدەری فەڕەنسا
کۆمیسیۆنی نیشتمانی تەندروستی چین ڕایگەیاند: ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٨٠٠ کەس تێپەڕی و زیاتر لە ٣٧ هەزار حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسەش تۆمار کراوە.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی چین، تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨١ کەس بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
دوایین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە،٩ی فێبریوەری لە لایەن کۆمیسیۆنی تەندروستی چینەوە ڕاگەێندرا.