نوچە
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان دەڵێت، پاش راگرتنی بڕیاری رێگا پێدان به جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به مه‌به‌ستی ده‌رچوونی رێنمایی نوێ.
ئه‌مڕۆ(یەکشەممە 9-2-2020) دووباره رێگا درایه‌وه به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه به‌م شێویه‌ی خواره‌وه:
1- رێگا ده‌درێت به‌ره‌شكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پیشه‌وه هی لای شوفێرو لای سه‌كن به‌بڕی 50% كه‌پێشتر ته‌نها 30% بوو.
2- رێگا ده‌درێت به ره‌شكردنی هه‌ردوو جامی لاته‌نیشتی پشته‌وه لای سه‌كن و لای شوفێر به‌بڕی 80% كه‌پێشتر ته‌نها 50%بوو.
3- جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به هیچ شێوه‌یه‌ك و به هیچ بڕێك ره‌ش ناكرێت.
4- ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌كۆمپانیای خۆیان جام ره‌شن ئه‌وانیش رێژه‌ی ره‌شكردنیان نابێت له 80%زیاتر بێت.
5- جام ره‌شكردن ته‌نها بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت رێگا پێدراوه و بۆ كرێ و تاكسی رێگا پێدراو نییه.
6- هه‌مان رسوماتی كه له رێنماییه‌كان دیاریكرابوون له هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت له بری جا م ره‌شكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان ساڵانه.
7- ئه‌م بڕیاره له رۆژی 10/2/2020 جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی هاتووچۆی شاره‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی رێگا پێدان به‌جام ره‌شكردن.

