نوچە
ئەمڕۆ (یەکشەممە ٩-٢-٢٠٢٠) بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە، شاندەکەی هەرێم پێکدێت لە: خالید شوانی، وهزیری ههرێم بۆ پهیوهندییهكان لهگهڵ بهغدا و چەند بەڕێوەبەرێکی پەیوەندار.
بڕیارە، شاندەکە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاویەکانی عێراق کۆدەبنەوە تایبەت بە شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەت بە کشتوکاڵ و ئاو گفتوگۆ بکەن.
یەکێک لەو کێشانەی ئەم شاندە باسی لێوە دەکات، پارەی سێ ساڵێ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای بەغدایە و حکومەت ٥٥٧ ملیار دینار قەرزداری جووتیارانە.لە بەرانبەردا بەغدا دەڵێت ”گەنمی جووتیارانی هەرێمی وەک گەنمی بازرگانی وەرگرتووە و ئامادەیە تەنها ٢٥٠ ملیار دینار بنێرێت، جووتیاران و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمە رەت دەکەنەوە”.