هێرشی سەربازە تایلەندییەکە 83 قوربانی لێکەوتۆتەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

سەربازێکی تایلەندی بە دەستڕێژی گولـلە 26 کەسی کوشت و 57 کەسی دیکەی بریندارکردووە، برینی 10 لە بریندارەکان سەختە، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێ، سەربازەکەیان کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو سەربازە تایلەندییە، لە شاری ناخون راتشاسیما، ناوی جاکرافانس تۆمایە و تەمەنی 32 ساڵ بووە، دوای ئەوەی فەرماندەکەی خۆی کوشتووە، چەکی لە کەمپە سەربازییەکەی بردووە و بۆ کوشتنی خەڵک بەکاریهێناوە، تایلەند سەربازەکەی ناوناوە”هەڵگەڕاوە”.

گرتەی ڤیدیۆیی ساتی رووداوەکە بڵاوبووەتەوە کاتێک سەربازەکە بە چەکەوە بەنێو مۆڵەکەدا دەسوڕێتەوە.

پرایوت چان ئۆچا، سەرۆکوەزیرانی تایلەند دەڵێ، ئەو کەسە کێشەی”شەخسی” هەبووە و لە “مامەڵەی خانوویەکدا زەرەری کردووە و دووچاری کێشەی دەروونی هاتووە”.

هێزە ئەمنییەکان توانیویانە سەدان کەس لە مۆڵەکەدا رزگاربکەن.

جاکرافانس تۆمایە، سەربازە تایلاندییەکە
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com