شلێر سەعید
دوێنێ ئێوارە لە ڕێگای کۆیە ـ تەقتەق، لە رووداوێکــی ھاتوچۆدا ١١ ھاولاتی بریندار بوون٫ کە هەموویان ئەندامی دوو بنەماڵەن.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عه‌قید زاهیر محه‌مه‌د غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه، لەم بارەوە ڕایگەیاند:
کاتژمێر ٦-ی ئێوارەی رۆژی شەممە ۸ـ۲ـ۲۰۲۰، لە ڕێگای کۆیە ـ تەقتەق، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ڤیکترا و النترا پێکیانداداوە و لە ئەنجامدا ۱۱ کەس بریندرن.
به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه گوتیشی، سەرنشینەکانی هەر دوو ئوتۆمبێلەکە دوو بنەماڵەن، کە بنەماڵەیەکیان خەڵکی گوندی شیواشۆکە و ئەوەی دیکەش عەرەبە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەر کردن .

