نوچە-بغداد الیوم
فارس عیسا، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، ٨ی فێبریوەری ڕایگەیاند کە محەممەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بەم زووانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بە گوتەی فارس عیسا، عەلاوی گفتوگۆکانی لە گەڵ لایەنەکانی سوننە، شیعە و کوردو هەروەها خۆپیشاندەرانی عێراقی دەستپێکردووە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە کە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لەم وڵاتە هاوکاری بن.
بە گوتەی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە بەغدا، عەلاوی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و سەرکردایەتی کورد، کۆدەبێتەوە.
ئامانج لە سەردانەکەی عەلاوی بۆ کوردستان، ڕاکێشانی دەنگی ئەرێنی و پشتیوانی کوردە لە کابینەی نوێ، کە بڕیارە لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوەوە پێکبهێنرێت.