نوچە-سومریە نیوز
بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی، بەرهەم ساڵحیان ئاگادار کردۆتەوە کە بۆ جارێکی دیکە ئامادە نین وەک کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری کاندید بکرێتەوە.
سەرچاوەیەک بە سومریە نیوزی ڕاگەیاندووە: بنەماڵەی جەلال تاڵەبانی بەرهەم ساڵحیان ئاگادار کردۆتەوە، کە چیدی وەک یەکێتی ئامادە نین بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بۆ جاری دووەم کاندیدی بکەنەوە.
سومریە نیوز، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکە نووسیویەتی: پێدەچێ باڤڵ تاڵەبانی یان لاهوری شێخ جەنگی، بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید بکرێن.