بەهۆی دەنگۆیەکەوە ڕەوانەکردنی بەرکەوتوانی کیمیایی بۆ ئێران ڕاگیرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردانی ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی بۆ وڵاتی ئێران ڕاگیراوە.                                                            

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی ناردنە دەرەوەی ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیاوی لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دا، بڕیار بوو هەفتەی ڕابردوو، ئەو بەركەوتوانە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن بۆ چارەسەرکردنیان.                                                                                                                 

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، سەبارەت بە ڕاگیرانی بەرکەوتوانی چەکی کیماوی بۆ دەرەوەی وڵات، ڕایگەیاند”سەرجەم کارە یاسایی و ئیدارییەکانی ئەو ٥٣ بەرکەوتەیەی چەکی کیمیایی، کە بریاربوو ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن بە مەبەستی چارەسەرکردنیان، بە هۆی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەردانەکەیان ڕاگیراوە”.                                                                     

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئاماژە بەوەدەکات، لەپێناو تەندروستی ئەو بەرکەوتوانەی چەکی کیماویدایە کە سەردانەکە ڕاگیراوە، بۆ ئەوەی تووشی کێشەنەبن.                                                             

لوقمان عەبدولقادر، گوتیشی”بەڕێكردنی ئەو بەركەوتوانە بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین، ئەو هەڵا هەڵای ڕاگەیاندنە لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕاستە یاننا”.                                                         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com