پارە بەهەدەردراوەکانی دەگەڕێندرێتەوە؟

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی خولی پیشووی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنێت، گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق، پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز و دەرکردنی کۆمەڵێک یاسای گرنگ هەیە.                                                

ئەنجومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی له‌ عێراق ئاشكرای کردووە، قەبارەی ئەو پارەی لە عێراق دزراوە یانیش بەهەدەردراوە، یەکسانە بەکۆی ئه‌و بودجەی وەبەرهێنانەی كه‌ لە ساڵی٢٠٠٣دا رەزامەندی لەسەر دراوە،  لە ئێستادا بەمەبەستی گێرانەوەی ئەو پارانە، ئەو ئەنجومەنە چەند ڕێکارێکی گرتووەتە بەر، کە بەشێکیان تایبەتە بە دەسەڵاتی جێبەجێکار و ئەوەی دیکەشیان پەیوەستە بە دەسەڵاتی یاسا دانان.                                                     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەجیبە نەجیب، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لیژنەی دارایی، لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ڕایگەیاند”گەڕاندنەوەی پارە دزراو و بە هەدەردراوەکانی عێراق و ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی، پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسی زۆر بەهێز هەیە، هەوەها دەرکردنی کۆمەڵێک یاسای گرنگ و بەهێز لە پەرلەمان تایبەت بەڕوو بەڕووبوونەوەی گەندەڵی، لەسەروی هەموویشیانەوە دەسەڵاتی جێبەجێکردنی دەبێت زۆر بەجددی کاری لەسەر بکات”.                                                                                           

هەروەها، گوتیشی”گەڕانەندنەوەی پارە بە هەدەردراوەکان کارێکی ئاسان نییە، چونکە زۆربەی ئەو بەرپرسانەی کە گەندەڵییان کردووە لەکاتی گەندەڵیدا دەرچەیەکی یاسایییان بۆ خۆیان دۆزیەوەتەوە، بۆیە ئاشکراکردنی ئەو گەندەڵییانە کارێکی زۆر قورسە، زۆربەیان ئەگەر بچنە بەردەم دادگا بێتاوان دەردەکەون، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاساکان و ڕێکارەکانی  ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق لاوازن”.                                                

نەجیبە نەجیب ئاماژە بەوەدەکات، ئەنجومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی له‌ عێراق، ئەنجوومەنێکی باشە و کاری باشیان کردووە، دەستەی دەستپاکی عێراقیش ناتوانێت وەکو پێویست ڕووبەڕووی گەندەڵی بوەستێتەوە، سەرەڕای ئەم هەموو دەزگا چاودێرییانەش، بەڵام عێراق لە ڕیزبەندی دواوەی زۆربەی وڵاتانە سەبارەت بە پرسی شەفافیەت.                                  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com