نوچەنێت
کەنەدا داوای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار قەرەبوو لە ئێران دەکەن و بۆ ئەم مەبەستە رێوشوێنە یاساییەکان گیراونەتەبەر.
رێکەوتی ٨-١-٢٠٢٠، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئۆکرانی بە ١٧٦ سەرنشینەوە لە لایەن ئێرانەوە بە موشەک کرایە ئامانج، بەم هۆیە سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
کۆمەڵێک مافناسی کەنەدی، بە نوێنەرایەتی کەسوکاری قوربانییە کەنەدییەکانی فڕۆکە تێکشکاوەکە، داوا دەکەن ئێران بڕی یەک ملیار و 100 هەزار دۆلاری ئەمریکی، وەک قەرەبوو بداتە کەسوکاری ئەو قوربانییانە.